راپۆرت
تاكۆتایی وه‌رزى سه‌رما كاتژمێره‌كانى كاره‌با زیاد ناكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كاره‌باى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت "له ئێستادا له پارێزگاى سلێمانى رۆژنه شه‌ش بۆ حه‌وت كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانییی ده‌درێت به هاوڵاتییان و تاوه‌كو وه‌رزى سه‌رماش كۆتایی دێت به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت".
له ئێستادا كه وه‌رزى زستان و سه‌رمایه و هاوڵاتییانیش زیاتر پێویستیان به كاره‌باى نیشتمیانییه به مه‌به‌ستى به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى گه‌رمكه‌ره‌وه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا كه‌مترین كاره‌با ده‌درێت به‌هاوڵاتییان.
سیروان محه‌مه‌د، لێپرسراوى راگه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له ئێستادا رۆژانه به تێڕا شه‌ش بۆ حه‌وت كاتژمێر ماره‌باى نیشتمانیی ده‌جرێت به هاوڵاتییان".
وتیشى "ئه‌و كاره‌بایه بۆ ناو شارى سلێمانییه و له ده‌وروبه‌ر گۆڕانكاری تێدا هه‌یه، كه له هه‌ندێك ناوچه له‌و بڕه زیاتر كاره‌با به هاوڵاتییان ده‌درێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "تاوه‌كو ئه‌م وه‌رزى سه‌رمایه‌ش كۆتایی دێت، پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌با زیاد ناكات و هه‌ر ئه‌و چه‌ند كاتژمێره ده‌توانن دابین بكه‌ن".
هاوكات، جه‌لالى رۆشبیران، خاوه‌ن موه‌لیده بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "كاتژمێره‌كانى كاره‌با له‌و بڕه كه‌متره و چوار بۆ پێنج كاتژمێر زیاتر نییه".
وتیشى "ئه‌وان كاتێك موه‌لیده هه‌ڵده‌كان و كاره‌با ده‌ده‌ن به هاوڵاتییان له نێوان 1ى دواى نێوه‌ڕۆ بۆ 1ى شه‌و ته‌نیا یه‌ك كاتژمێر و نیو بۆ دوو كاتژمێر موه‌لیده ده‌كوژێننه‌وه".
روونیشیكرده‌وه "ئه‌و چه‌ند كاتژمێره‌ى تر كه ده‌درێت ده‌كه‌وێته دره‌نگانى شه‌و، ئه‌وكاتانه‌ى كه موه‌لیده‌كان كار ناكان و ئه‌وه‌ش واى كردووه زیاتر له 300 كاتژمێر كاره‌با بده‌ن به هاوڵاتییان و نرخى ئه‌مپێریش زیاتر بێت و ببێته بارگرانى له‌سه‌ر شانیان".
پ ح ع