ئابووری
دەستەی خانەنشین: مووچەی خانەنشینان مسۆگەر کراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/1/5، دەستەی نیشتمانی خانەنشینی دووپاتیکردەوە،کە مووچەی خانەنشینان بە تەواوی مسۆگەرکراوە، لە هەمانکاتدا داوای لە بانکەکان کرد رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینی تەواو بکەن.
دەستەی خانەنشینی نیشتمانیی عیراق رایگەیاند "هەواڵێک لە هەندێک لە سایت و سۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی کانوونی دووەم، بۆیە دڵنیایی دەدەنە هەموو خانەنشینان کە مووچەکانیان بە تەواوی مسۆگەرە و هیچ کەموکوڕییەک لە پارەدا نییە بۆ دواخستنی مووچەکانیان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بەهۆی پشووی 1/1وە بووە، بۆ رۆژی دواتریش رێکارەکانی بانکی ناوەندی و راگرتنی کارکردن لە بانکەکاندا، بووەهۆی دواکەوتنی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینان".
️ئەوەشی خستەڕوو "پابەندن بە دابەشکردنی مووچە هەموو مانگێک لە وادەی خۆیدا، داوای لە بانکەکانیش کرد هەر ئەمڕۆ رێوشوێنەکانی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان دەستپێبکەن".
ب ح

بیروڕا