ئابووری
ئه‌و پاره‌ى به‌غدا بۆ مووچه‌ى مانگى 12 ناردى هه‌رێم بۆ مووچه‌ى مانگى 11 به‌كاریده‌هێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق بریارى خه‌رجكردنى بڕى زیاتر له 264 ملیار دینارى بۆ مووچه‌ى مانگى 12ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان دا.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به مه‌ودا میدیاى دراون "حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و پاره‌ى كه به‌غدا بۆ مووچه‌ى مانگى 12 ده‌ینێرێت بۆ مووچه‌ى مانگى 11 به‌كاریده‌هێنێت".
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "حكومه‌تى هه‌رێم وتویه‌تى له پاره‌ى مووچه‌ى مانگى 11 كورتهێنان هه‌یه، بۆ ئه‌و بڕه‌ى كه به‌غدا ده‌ینێرێت بۆ مووچه‌ى مانگى 12، هه‌رێم بۆ مووچه‌ى مانگى 11 به‌كاریده‌هێنێت وه‌ك پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانه".
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه په‌رله‌مانتاران بڵاویانكردووه‌ته‌وه "له ماوه‌ى ساڵى 2024 به‌غدا نزیكه‌ى 11 تریلیۆن دینارى بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناردووه كه زیاتره له مووچه‌ى 12 مانگى ئه‌و ساڵه،به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم ته‌نها تا مووچه‌ى مانگى 11ى پێداوه".
ع