کوردستانی
ئه‌م هه‌فته‌یه یه‌كێتى و پارتى باسى چى ده‌كه‌ن؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیار وایه له‌چه‌ند رۆژى داهاتوو، هه‌ر یه‌كه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌م كۆببنه‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا ده‌ستى مه‌ودا میدیا كه‌وتووه "یه‌كێتى له كۆبوونه‌وه‌كانى رابردوو داواكاریی خۆى له باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌م داوه‌ته پارتى و به روونى پێى وتووه كه له‌م كابینه‌یه پۆستی گرنگى ده‌وێت له سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى حكومه‌ت و هه‌رێم".
هه‌روه‌ها "ئه‌وه‌شى وتووه كه له‌م كابینه‌یه ده‌بێت یه‌كێتى هاوبه‌شى سه‌ره‌كى بێت، نه ته‌نها به‌شدارێكى ئاسایی".
له كۆبوونه‌وه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوو كه بڕیار وایه بكرێت "یه‌كێتى چه‌ند داواكارییه‌كى تر ده‌خاته به‌رده‌م شاندى پارتى له‌باره‌ى كابینه‌ى نوێ كه خۆى له شێوازى حوكمڕانى و ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌بێت".
رۆژى رابردووش سه‌عید پیره، وته‌بێژى یه‌كێتى رایگه‌یاند "له‌م هه‌فته‌یه یه‌كێتى و پارتى جارێكى تر كۆده‌بنه‌وه".
ع