کوردستانی

فازیل میرانى: قاسم سوله‌یمانى بمایه‌ وامان به‌سه‌ر نه‌ده‌هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


فازیل میرانى: قاسم سوله‌یمانى بمایه‌ وامان به‌سه‌ر نه‌ده‌هات

مه‌ودا میدیا-

بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتى كوردستان رایگەیاند، 

فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند "قاسم سولەیمانی تێکۆشەرێک بوو لەپێناو مرۆڤایەتیدا خەباتی دەکرد و سەریشی لەو رێگایە دانا".

باسى له‌وه‌شكرد "بە حوکمی ئەوەی ئێمە لە زۆر قۆناغدا لەگەڵ شەهید سەردار قاسم سولەیمانی، ئاشنا بووین و پێکە بووینە، ئەوەی ئێمە لێمان بینی، ئەم مرۆڤە بۆ خۆی هیچی مەبەست نەبوو، مەبەستی یەکەمی ئەو بیروباوەڕە بوو کە هەڵیگرتبوو".

وتیشى "رۆژێک جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانى بە قاسم سولەیمانی وت کە بەم دواییانە لە راگەیاندنەکان زۆر دەردەکەویت، هاتوچۆ و جووڵەکانت بەرچاون، باش نییە، قاسم سولەیمانی وتی، کاک نێچیرڤان من بەدوای شەهیدبووندا دەگەڕێم، من خۆم ناپارێزم و تەمەننای ئەو ڕۆژە دەکەم کە شەهید دەبم لەبەر ئەوە خەمی منت نەبێت".

فازڵ میرانی ئاماژەی بەوەش دا "قاسم سولەیمانی، دۆستی فەلەستینییەکان، دۆستی کورد و دۆستی ئەو میللەتانە بووە کە لەژێر ستەمدا بوونەK ئەگەر بمایە، زۆر لەو نیگەرانی و موعاناتەی کە هەمانن، ئێستا نەمان دەبوون".

ع
Qaiwan
Qaiwan