ئابووری

به‌شه‌خۆراكی مانگى 10 دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌شه‌خۆراكی مانگى 10 دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى خۆراكى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌كاریی كراوه‌ بۆ دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى 10ى ساڵى رابردوو.

كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى خۆراكى پارێزگاى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق ئاگاداریان كردین ئاماده‌كاریی بكه‌ین بۆ دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى 10ى ساڵى رابردوو".

باسى له‌وه‌شكرد "ئاماده‌كاریمان كردووه‌ و له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یان سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كه‌ین".

وتیشى "مادده‌كان پێكهاتوون له‌ برنج و شه‌كر و دۆشاو و زه‌یت و له‌تكه‌نۆك و نیسك، ماشى سه‌وز و فاسۆلیاى تێدانییه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan