کوردستانی
بۆینباخه‌كه‌ى شاسوار عه‌بدولواحید هه‌راى ناوه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هه‌ر یه‌كه له مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ، به جیا سه‌ردانى توركیایان كردووه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییه نافه‌رمیانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه "سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سرور و شاسوار بۆ توركیا به یه‌ك ئامانج بووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بڕیار وایه هه‌ردووكیان به نێوه‌ندگیرى توركیا كۆببنه‌وه له‌باره‌ى به‌شداریكردنى نه‌وه‌ى نوێ له كابینه‌ى داهاتووى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".
له لایه‌كى تره‌وه "ده‌ركه‌وتنى شاسوار عه‌بدولواحید له‌گه‌ڵ جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و بۆینباخه‌كه‌ى كه ره‌نگ و شێوه‌كه‌ى هاوشێوه‌ى ئاڵاى توركیاوه، هه‌راى ناوه‌ته‌وه و هه‌ندێك باس له‌وه ده‌كه‌ن، شاسوار له‌گه‌ڵ توركیا رێككه‌وتنى ژێر به‌ژێرى هه‌یه و هه‌ر توركیاش ئه‌و كورسیانه‌ى بۆ جوڵانه‌وه‌كه له هه‌ڵبژاردنى 20ى تشرینى یه‌كه‌م بۆ مسه‌وگه‌ر كردووه".
لاى خۆیه‌وه، غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى عیراق له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى شاسوار بۆ توركیا رایگه‌یاند "شاسوار راستگۆ نییه و ئه‌و ده‌نگى هاوڵاتییان ده‌فرۆشێت و به‌ناوى ئۆپۆزسیۆن پاره په‌یدا ده‌كات".
وتیشى "ئه‌و له هه‌ر شوێنێك پاره‌ى ده‌ستبكه‌وێت و به‌رژه‌وه‌ندى هه‌بێت ده‌چێته لاى".
ع