کوردستانی
خهڵكى دهۆك له مهترسیدان و ماددهى هۆشبهر ههڕهشهیان لێ دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دیاردەی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە دهۆك لەسەدا هەزار زیادیكردووە و مامۆستایەكی زانكۆش دەڵێت، مەترسییەكی گەورە لەسەر كۆمەڵگە دروستكراوە.
د. كاوە عەبدول عەزیز، مامۆستاى زانكۆ رایگهیاند "لە ساڵی 2010 تەنها 10 دۆسیە لە دادگاكانی دهۆك لەسەر ماددەی هۆشبەر هەبووە، بەڵام لە نوێترین ئاماردا داتاكان بەشێوەیەك هەڵكشاون كە مەترسیی زۆر گەورەیە بۆسەر كۆمەڵگە ههبووه".
باس لهوهشكراوه "ئێستا زیاتر لە 1000 كەیس لە دادگای دهۆك لەسەر ماددەی هۆشبەر هەیە كە بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو ئەم دیارەیە زۆر زیادیكردووە كە 250 لەوانە بازرگانی ماددەی هۆشبەرن".
وتیشى "هەر بەپێی هەندێك بەڵگە كە میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە 850 كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆین كە یەكێكە لە ماددەی هەرە مەترسیدار و گرانبەهاكان لە سنووری و هەولێرو دهۆكەوە نێردراوە بۆ توركیا لەوێ دەستیبەسەردا گیراوە.
ع