کوردستانی
شاره‌زایه‌ك یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زان دیاریده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەپێی لێکدانەوەی شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانى ئه‌مساڵ دەکەوێتە 1ی ئازار.
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز لە 1ی ئازاری 2025 دەبێت، چونکە رۆژی 28ی شوبات، لە کاتژمێر 03:44:43 بەرەبەیان مانگ نوێ دەبێتەوە".
وتیشی "بۆ ئێوارەی رۆژی 28ی مانگی شوبات، مانگ دەبینرێت، هه‌ر بۆیه رۆژی 1ی مانگی ئازار یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت".
باسى له‌وه‌شكردووه "جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە 30ی ئازاری 2025 بۆ 31ى مانگ دەمێنێتەوە، چونکە رۆژی 29ی ئازاری 2025 لە کاتژمێر 13:57:47ى دوای نیوەڕۆ مانگ نوێ دەبێتەوە".
ع