ئابووری
سبەینێ مووچەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای نیگەرانییەکانی مامۆستایانی گرێبەست لەبارەی جیاوازیی لە دابەشکردنی کاتی مووچەکانیان، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرایکرد کە سبەینێ لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردە، مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەستیش دابەشدەکرێت.
کاروخ عەبدوڵلا گوڵاویی، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت و هەفتەی داهاتووش شایستەی دارایی بۆ مانگەکانی حەوت و هەشتی ساڵی رابردوو بۆ مامۆستایانی گرێبەست لەسنووری پەروەردەکانی هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێش کۆتایی ساڵی 2024، شایستە داراییەکانی مانگەکانی حەوت و هەشت بۆ مامۆستایانی گرێبەست لەسنووری پەروەردەکانی سلێمانی و هەڵەبجە دابەشکراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "رانەگەیاندنی لیستی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست پەیوەندی بە ئامادەکردنی لیستەکەوە هەبووەو پێویست ناکات نیگەران بن".
ب ح

بیروڕا