ئابووری

سبەینێ پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 سبەینێ پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

سبەینێ سێشەممە 2025/1/7، بەشێكی تر لە پارەی گەنمی جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/1/6، سایلۆی هەولێر رایگەیاند "سبەینێ دابەشکردنی چەکی جووتیاران لە زنجیرە پێنج هەزار و 401، تاوەكو زنجیرە پێنج هەزار و 629، دەستپێدەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو جووتیارانەی کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، لە سایلۆی هەولێر چەک وەردەگرن ، پارەکەش  لە بانکی بەحرکە دابەش دەکرێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو کەسەی چەکی بە ناوەوەیە، دەبێت خۆی ئامادە بێت، یان بریکارنامەی (وەکالەت)نامەی ئەمساڵ پێبێت، ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت، دەبێت دابەشنامەی (شەرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەڵ بریکارنامەی گشت وارسەکان".

باسی لەوەشکردووە "کاتی وەرگرتنەوەی چەک لە سایلۆ لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی تاوەکو 1:00ی دوای نیوەڕۆ دەبێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan