ئابووری

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌تایبه‌ت له‌ سه‌ر مووچه‌ و دارایی كۆده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌تایبه‌ت له‌ سه‌ر مووچه‌ و دارایی كۆده‌بێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌ و تەواوی بڕگەکانیش، پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و پرسی مووچەوه‌ هه‌یه‌".

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندووه‌ "تەواوی بڕگەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و پرسی مووچە دەبێت، كه‌ لە نێویاندا راپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتە روو".

راشیگه‌یاندووه‌ "هەروەها بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغدا و راپۆرتیک لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی ناوەندی خشتەی مووچەخۆرانی هەرێم".  

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan