ئابووری

گرفتى دواكه‌وتنى پاره‌ى ئه‌م توێژه‌ چاره‌سه‌ر كرا و ده‌توانن پاره‌كانیان وه‌ربگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرفتى دواكه‌وتنى پاره‌ى ئه‌م توێژه‌ چاره‌سه‌ر كرا و ده‌توانن پاره‌كانیان وه‌ربگرن
مه‌ودا میدیا-

گرفتى دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى چه‌كى جووتیارانى پارێزگاى سلێمانى چاره‌سه‌ر كرا و به‌ڕێوه‌به‌رى سایلۆكانى سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌كه‌كان دابه‌شده‌كه‌ن و سبه‌ینێ جووتیاران ده‌توانن پاره‌كانیان وه‌ربگرن".

له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌سرین ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى سایلۆكانى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له‌ 16ى مانگى رابردووه‌وه‌ چه‌كیان ناردووه‌ و به‌غدا پێیراگه‌یاندوون، كه‌ كێشه‌ى تێدایه‌، تاوه‌كو له‌ 24 هه‌مانمانگ وه‌ڵام درانه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌بوو پشووى سه‌رى ساڵ ده‌ستپيێكرد، هه‌رچه‌نده‌ داوایان له‌ بانكه‌كان كردووه‌ و ئاماده‌ن له‌ پشووه‌كه‌شدا ده‌وام بكه‌ن و چه‌ك دابه‌شبكه‌ن به‌و مه‌رجه‌ى ئه‌وان پاره‌ بده‌ن، به‌ڵام بانكه‌كان پێیان وتوون، فه‌رمانبه‌ران ده‌وام ناكه‌ن و ناتوانن".

وتیشى "له‌ رۆژى یه‌كشه‌وه‌ و ده‌ستپێكى ده‌وام، بانكه‌كان پێان وتوون پاره‌ نییه‌، تاوه‌كو دوێنێ كه‌ 8 ملیار له‌سه‌ر حسابى جووتیاران بووه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پاره‌كه‌ زیاد كراوه‌ و بووه‌ته‌ 19 ملیار".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌ ئێستادا گرفته‌كه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌ و هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌وان ده‌ستده‌كه‌ن به‌ دابه‌شكردنى چه‌ك به‌سه‌ر جووتیاراندا و سبه‌ینێ جووتیاران ده‌توانن پاره‌كانیان وه‌ربگرن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan