ئابووری

سبه‌ینێ پاره‌ به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ینێ پاره‌ به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، سبه‌ینێ پاره‌ى هاوپه‌یمانان به‌سه‌ر ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت و لیواكان دابه‌شده‌كرێت.

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (12) دابەشدەکرێت 

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە.

رۆژی چوارشەممە بەرواری ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ،هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە وەزارەت و لیواکانی پیادە دابەشدەکرێت.

دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون، بۆ ئەم مەبەستە، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی کانوونی دووەم ٢٠٢٥ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (٢٠٢٤/١٢)، دابەشدەکرێت 
لەئێستادا(٣٧٧٣٠) پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پرۆژەی هەژماری من هاوکاری ەاوپەیمانان وەردەگرن کە ئەمەش قۆناغێکی گرنگە کە وەزارەتی پێشمەرگە پێی گەیشتوە لە پرۆژەی هەژماری من، لە هەمانکاتدا بەشێکی تری پێشمەرگە لەرێگای سیستەمی بانکیەوە هاوکاری وەردەگرن ولەکاتێکی نزیک لە وەزارەتی پێشمەرگە  بە سیستەم کرندنی پرۆژەی هەژماری من کۆتایی دێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan