ئابووری
پاره‌ى بژمێره‌كانى سه‌رژمێریی دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوو به‌غدا پاره‌ى بژمێره‌كانى سه‌رژمێریی بۆ هه‌رێمى كوردستان نارد، لە ئەمڕۆوە دەستکراوه بە دابەشکردنی پارەی بژمێرەکان.
دڵزار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر رایگەیاند "دەستکراوە بە دابەشکردنی پارەی ئەو بژمێرانەی لە پڕۆسەی سەرژمێریدا بەژداربوون".
وتیشی "لە قۆناغی یەکەمدا تەنها پارەی بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەکان دابەشدەکرێت، دواتریش پاره‌ى هه‌موو بژمێره‌كان دابه‌شده‌كرێت".
مه‌حموود عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى سه‌رژمێریی له هه‌رێمى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له چه‌ند رۆژى رابردوو ده‌ستكراوه به وه‌رگرتنه‌وه‌ى تابلێت له بژمێره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ئامارى گشتیی ئاماده بكرێت".
وتیشى "پاره‌ى بژمێره‌كان دابه‌شده‌كرێت".
ع