گێتی
ئیسرائیل ده‌ست به ئازادكردنى دیله فەلەستینییه‌كان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى راگه‌یاندنى بڕیارى ئاگربه‌ست له نێوان ئیسرائیل و حەماس، کابینەی ئیسرائیل رێککەوتنی ئاگربەسته‌كه و بەردانی بارمتەکانی پەسەند کرد.
ئیسرائیل رایگەیاندووه "کابینەكه‌ی لە قۆناغی یەکەمدا 737 دیلی فەلەستینی ئازاد دەکات"، و بڕیارە سبه‌ینێ یەکشەممە 19ى كانوونى دووه‌مى 2025، رێککەوتنەکە بچێته بواری جیبەجێکردنه‌وه و چاوەڕواندەکرێت ژمارەیەک لە بارمتەکان هەر سبه‌ینێ له رۆژی یەکەمی ئاگربەسته‌كه‌دا ئازاد بکرێن.
ئیسرائیل سه‌رجه‌م ئەو ژن و منداڵە ته‌مه‌ن خوار 19 ساڵانە ئازاد دەکات کە لە 7ی ئۆکتۆبەری ساڵى 2023ەوە دەستگیری کردوون و هه‌روه‌ها لە بەرانبەر هەر سەربازێکی ئیسرائیلی‌دا 50 دیلی فەلەستینی و لە بەرانبەر هەر بارمتەیەکی مەدەنیشدا 30 دیلی فەلەستینی ئازاد دەکرێن.
پ ح ع

بیروڕا