گێتی
مه‌زڵوم عه‌بدى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سێنتکۆم ئاشكرا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) باسى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمه‌ریکا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "كۆبوونه‌وه‌كه‌یان گرنگ له سه‌ر هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای سووریا و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی دژی داعش به‌ڕێوه‌چوو".
مه‌زڵوم عه‌بدى له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كوڵایه‌تی (X)ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ژەنەڕاڵ مایکل کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمه‌ریکا (سینکتۆم) و ژەنەڕاڵ لاهی کیڤن، فەرماندەی هێزی ئەرکی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان كۆبووه‌ته‌وه".
راشیگه‌یاندووه "کۆبوونەوەکە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای سووریا و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی دژی داعش گرنگ بوو".
روونیشیكردووه‌ته‌وه "جەختمان لە گرنگی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کرده‌وه بۆ کۆنتڕۆڵکردنی زیندانەکان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی كامپی هۆڵ بۆ ناو كۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها باسمان لە بەهێزکردنی ئەو هاوبەشییە و گرنگی ڕۆڵی ئەمه‌ریکا لە دامەزراندنی ئاگربەستی هەمیشەیی کردەوە".
كۆبانێ باسی له‌وه‌شكردووه ""جەختیان لە بەهێزکردنی ئەو هاوبەشییە و گرنگی ڕۆڵی ئەمه‌ریکا لە دامەزراندنی ئاگربەستی هەمیشەیی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵات‌دا کردەوە".
پ ح ع