گێتی

دوو دادوه‌ر له‌ بەردەم باڵەخانەی دادگای باڵای ئێران كوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو دادوه‌ر له‌ بەردەم باڵەخانەی دادگای باڵای ئێران كوژران
مه‌ودا میدیا-

سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ى كانوونى 2025، دوو دادوەر لە بەردەم باڵەخانەی دادگای باڵای ئێران لە تاران كوژران و به‌پێى میدیاكانى ئه‌و وڵاته‌ش بكوژەكە دەستەجێ خۆی كوشتووە.

لە راگەیەنراوێكدا دەزگای دادی ئێران ئاشكرایكردووه‌ "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كەسێك لە ناو باڵەخانەی دادگای باڵای ئێران تەقەی لە دوو دادوەر كردووە و لە ئەنجامدا هەردووكیان كوژراون و هەر لەگەڵ روداوەكەدا تەقەكەرەكە خۆشی كوشتووە".

راشیگه‌یاندووه‌ "بكوژی ئەو دوو دادوەرە كارمەندی خزمەتگوزاری بووە لە ناو باڵەخانەی دادگای باڵای ئێران".

به‌پێى زانیارییه‌ بڵاوكراوه‌كان، دوو دادوه‌ره‌كه‌ بە ئەزموونبوونه‌ لە بوارەكانی (تاوانەکانی دژ بە ئاسایشی نیشتمانی و سیخوڕی) كه‌ یەكێكیان ناوی عەلی رازینى، سەرۆكی لقی 39ی دادگای باڵای ئێران بووه‌ و ئەوی دیكه‌شیان ناوى محەمەد مۆقیس، سەرۆكی لقی 53ی دەزگای دادی ئێران بووە.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، دادوه‌ر مۆقیسە بە تۆمەتی پێشێلكاریی بەرانبەر مافەكانی مرۆڤ پێشتر لەلایەن ئەمه‌ریكا و یەكێتی ئەوروپاوە خرابووە لیستی سزاوە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan