کوردستانی
په‌رله‌مانى عیراق بڕیاره گرنگه‌كه‌ى دا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به كۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى عیراق، پرۆژه یاساى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى مه‌جلیسى قیاده‌ى رژێمى به‌عسى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
کاروان یاروەیس، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به كۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی مەجلیسی قیادەی سەورەی بەعسی هەڵوەشاوە پەسەندکركرا"
وتیشى "به‌پێى بڕیاره‌كه هەزاران دۆنم زەوی کشتوکاڵی جوتیاری کورد ئەگەڕێتەوە بۆ جوتیاره كورده‌كان کەلای عەرەبی تەعریبە".
له ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوو زۆرترین گرفت و كێشه بۆ جوتیارانى كورد له كه‌ركوك دروستكراوه به‌هۆى داگیركردنى زه‌وییه‌كانیان له لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه.
ع