نەرمین عوسمان
ریسایکلین
ریساکلین؛ پرۆسەیەکە تێیدا کەلوپەلە بەکارهاتووەکان دەگۆڕدرێن بۆ بەرهەمی نوێ و دووبارە بەکار دەهێنرێنەوە. ئەم پرۆسەیە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پاشماوەکان و پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان، بۆ نموونە؛ کاتێک کاغەز ریسایکل دەکرێت، پێویست ناکات درەختی زیاتر ببڕدرێت بۆ بەرهەمهێنانی کاغەزی نوێ. یەکێکە لە گرنگترین پرۆسەکانی پاراستنی ژینگە لە سەردەمی ئێستادا. ئەم چەمکە گرنگە، رۆژ لە دوای رۆژ بایەخی زیاتری پێ دەدرێت لە جیهاندا، ئەویش بەهۆی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لەسەر ژینگە و ئابووری.
زۆر جۆری جیاواز لە مادە دەکرێت ریسایکل بکرێنەوە، لەوانە: پلاستیک، کاغەز، ئەلەمنیۆم، ئاسن، شووشە، خشت و تەختە... ئەمە جگە لە مادە ئۆرگانییەکان کە دەتوانرێت کۆمپۆست بکرێن (کۆکردنەوەی تێکەڵەیەک لە مادە ئۆرگانییە شیبووەوەکان، وەک گەڵای درەخت و پاشەڕۆی ئاژەڵەکان...) بۆ دروستکردنی زبڵی ئۆرگانیک.
خاشاک لە کارگەکاندا لە رێگەی ئامێرەکانی میکانیک و موگناتیکی ئاسن و کاری دەستی جیا دەکرێنەوە لە یەکتر، بەڵام باشترین رێگە، ئەو رێگەیەیە کە لە سەرچاوەی خاشاکەکەوە جیا بکرێنەوە، ئەویش بە دانانی کۆنتێنەری جیاواز بۆ جۆرەکانی خاشاک لەبەردەم گەڕەک و شوێنە گشتییەکان بۆ ئەوەی خەڵک خۆیان بەپێی جۆرەکان خاشاکەکانیان بکەنە ناویان و کۆمپانیا تایبەتمەندەکانیش ئاسانتر دەستیان بگات بە مادە پێویستەکانیان. بەرهەم زۆرن کە لە رێگەی ریسایکلەوە دروست دەکرێن، لەوانە: بەرهەمی پلاستیکی، کانزایی، کاغەز، کەلوپەلی تەختە، جلوبەرگ...
سوودەکانی ریسایکلکردن:
- پاراستنی سەرچاوەی سروشتییەکان و پاشەکەوتکردنی بەشێک لەو سامانەی کە لە ژێرزەویدا دەرهێنراون، وەک نەوت و کانزاکان...
- بەدەستهێنانی دەستکەوتی ئابووری و کەمکردنەوەی خەرجیی بەرهەمهێنان.
- کەمکردنەوەی پاشماوە و زبڵ.
- دروستکردنی هەلی کار.
- پارێزگاری لە ژینگە.
سەرەڕای ئەمانە، ریسایکلین کەموکوڕییشی هەیە، بۆ نموونە؛ هەندێک پرۆسەی ریسایکلین پێویستی بە تێچوویەکی زۆر هەیە بۆ مەبەستی جیاکردنەوەی مادە پێویستییەکان لەناو خاشاک، وەک مادە سێلولۆزییەکانی وەک کاغەز، کارتۆن، شووشە و ئەلەمنیۆم... پێویستی بە دەستی کاری زۆر هەیە، تەنانەت ئەگەر کۆنتێنەری جیاکردنەوەش دابنرێت، ئەوە بە یەکەم جیاکردنەوە ئەژمار دەکرێت و دەبێت جیاکردنەوەی دووەمیشیان بۆ بکرێت و وردبینیی پێویستە. هەروەها کوالێتیی ئەو کەرەستانەی لە رێگەی ریسایکلەوە بەرهەم دەهێنرێن، لە هەندێک جۆری بەرهەمی مادەی خاو کوالێتییان نزمترە، بۆ نموونە؛ کوالێتیی پەڕەی کاغەز، کیسەی نایلۆن (ئەو کیسە رەشانەی لە بازاڕدا بەکار دەهێنرێن)... هەندێک مادەی پلاستیکییش کە لە رێگەی ریسایکلەوە بەرهەم دەهێنرێن، بۆ پێچانەوە و تێکردنی خۆراک بەکەڵک نایەن.

بەپێی چەندین راپۆرتی جیهانی، لەگەڵ پێشکەوتنی ژیان و زیادبوونی جۆری بەرهەم، رێژەی خاشاکیش رۆژ بە رۆژ بەرز دەبێتەوە، بۆ نموونە؛ لە کەنەدا لە نێوان ساڵانی 1988-2002 خاشاک لە لە سەدا هەژدەوە بۆ لە سەدا چل و دوو زیادی کردووە، لە فەرەنسا لە نێوان 1980-2005 دووبەرانبەر زیادی کردووە، هەروەها بەپێی راپۆرتێکی رۆژی جیهانیی ریسایکلین؛ دانیشتووانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە نزیکەی 480 ملیۆن کەسن، پاشماوەی خاشاکی رۆژانەی هەر تاکێک دەگاتە یەک کیلۆ، واش مەزەندە دەکرێت تا ساڵی 2030 کۆی خاشاکی ناوچەکە بگاتە نزیکەی 580 تەن لە رۆژێکدا.
ریسایکلکردن کە لەم سەردەمەدا چەمکێکی گرنگ و بایەخپێدراوە، بەڵام مێژووەکەی زۆر کۆنە و بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی هەبووە. لە سەردەمی میسرییە کۆنەکاندا هەبووە، لە بیرۆکەکانی ئەفلاتوندا لە سەدەی چوارەمی پێش زایین ئاماژەی پێ کراوە. لە لێکۆڵینەوەی شوێنەوارەکاندا دەرکەوتووە لەو شوێن و قۆناغەی سەرچاوەی کەلوپەلی پێویست کەم بووە و بەدەستهێنانیان سەخت بووە؛ بڕێکی کەمتر لە پاشماوەی ماڵان هەبووە، خۆڵەمێش و ئامێری شکاو و قاپی گڵی سوورەکراو جیاکراونەتەوە و بەکارهێنراونەتەوە. لە ئەوروپا پاشماوەی برۆنزی و کانزایی کۆ کراوەتەوە و تواندوویانەتەوە و دووبارە بەکاریان هێناوەتەوە. بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1031ز فرۆشگاکانی ژاپۆن کاغەزی ریسایکلکراویان فرۆشتووە. لە سەردەمی جەنگەکانی جیهاندا بەتایبەتی، ئەوانە بە زەقی دەبینرێن بەهۆی خراپیی باری ئابوورییەوە.
لە کوردستانیشدا بەردەوام ئەم کارە کراوە، چ لەسەر ئاستی تاک و چ لەسەر ئاستی پیشەکان. ئێستاش لە ماڵان و لە زۆربەی ناوچە دوورەدەستەکاندا ئەمانە بەئاشکرا دەبینرێن، وەک بەکارهێنانەوەی جل و خوری و بەڕە و فەرشی کۆنە و نایلۆن بە رێگەی سادە و ساکار.
سەرکەوتنی پرۆسەی ریسایکلین، پێویستی بە بەشداریی هەموو لایەنەکان هەیە؛ حکومەت دەبێت یاسا و رێنمایی پێویست دابنێت و جێبەجێی بکات. کۆمپانیاکان دەبێت وەبەرهێنان لەم بوارەدا بکەن و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بەکار بهێنن. هاوڵاتییانیش دەبێت هۆشیار بن و بەشداریی چالاکانە بکەن لە جیاکردنەوەی زبڵەکان و بەکارهێنانی بەرهەمە ریسایکلکراوەکاندا.
ریسایکلین بووەتە پێویستییەکی حەتمی لە جیهانی ئەمڕۆدا، ئەرکی هەموو کەسێکە بەشداری بکات لەم پرۆسەیەدا بۆ پاراستنی ژینگە و دڵنیابوون لەوەی کە نەوەکانی داهاتوو ژینگەیەکی پاک و سەرچاوەی پێویستیان هەبێت بۆ ژیان.
خ.غ
خ.غ