کوردستانی

هێزه‌كانى جۆلانى و هه‌سه‌ده‌ رووبه‌ڕووى یه‌كبوونه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزه‌كانى جۆلانى و هه‌سه‌ده‌ رووبه‌ڕووى یه‌كبوونه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

تەلەفزیۆنی سوریا باسی لە تێکهەڵچوونی چەکداریی لە نێوان هێزه‌كانى سه‌ر ته‌حریرشام و هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ناسراو به‌ هه‌سه‌ده‌ ده‌كات.

ته‌له‌فزیۆنى سوریا بڵاویكرده‌وه‌ "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چەکداریی لە نێوان ته‌حریرشام و هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ لە ناوچەی نێوان ئەبوو حەمام و غەرانیج کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی دێرەزوور رووی داوە".

لە دوای رووخانی بەشار ئەسەد، شەڕ و پێکدادانی قورس لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و گروپه‌كانى سەر بە تورکیا بە تایبەت لە دەوروبەری بەنداوی تەشرین بەردەوامە.

ته‌حریرشامى سه‌ر به‌ ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی، هەوڵدەدات ئەو ناوچانە کۆنتڕۆڵ بکات کە ئێستا هێزەکانی هەسەدەی تێیدا جێگیرن.

ع

Qaiwan
Qaiwan