کوردستانی
رۆژی دووشەممە دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئاگادارییەك كە قایمقامییەتی پێنجوێن بڵاویكردووەتەوە، دووشەممە دابەشكردنی نەوت لە قەزاكە دەستپێدەكاتەوە كە بڕی 200 لیترە بە 104 هەزار دینار بۆ هەر خێزانێك.
قایمقامیەتی پێنجوێن لە ئاگادارییەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە"رۆژی دووشەممە، بۆ جاری دووەم نەوت بەسەر هاوڵاتییانی قەزاكەدا دابەشدەكرێت و هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی بە بڕی 104 هەزار دینار پێدەدرێت".
باسی لەوەشكردووە" هەموو گەڕەك و كۆڵانەكانی قەزاكە دابەشكردنی نەوت دەیانگرێتەوە بەبێ جیاوازی، بەڵام سەرەتا ئەو گەڕەكانەی كە وەریدەگرن بریتین لە گەڕەكەكانی، رزگاری، شارەوانی، راپەڕین، مامۆستایان و بەرباخ".
قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن داواش لە هاوڵاتییان دەكات لە گەڕەكەكانی خۆیان چاوەڕێ بكەن و پێویست ناكات بچنە گەڕەكەكانی تر بۆئەوەی قەرەباڵغی درووست نەبێت".
ئ پ
بیروڕا


