ئابووری

به‌غدا بۆ ناردنى مووچه‌ى مانگى یه‌ك مه‌رجى ته‌وتینى هه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌غدا بۆ ناردنى مووچه‌ى مانگى یه‌ك مه‌رجى ته‌وتینى هه‌یه‌


مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، به‌غدا بۆ ناردنى مووچه‌ى مانگى یه‌كى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مه‌رجى ته‌وتینى مووچه‌ى هه‌یه‌.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنه‌ى دارایی له‌ پەرلەمانی عیراق بڵاویكرده‌وه‌ "لەگەڵ دوو ئەندام پەرلەمانی تر سەردانی وەزارەتی دارایی عیراقمان کرد  بۆ بەدواداچوون و پرسی ژمارە جیاوازەکانی نێوان وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و عیراق".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "پرسیاریشمان لەبارەی لێبڕین لە مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12ی هەرێمی کوردستان و چارەنووسی مووچەی مانگی 12 کرد".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "بۆ مووچەی مانگی کانوونی دووەم "مانگى یه‌ك"، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق نووسراوی کردووە کە بەجێکردن بکرێت واته‌ ته‌وتینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، عیراق کۆمەڵێک مەرجی داناوە بۆ مووچەی مانگی یەک، گرنگترینیان ته‌وتینه‌، ئەگەرنا مووچەی مانگی یەک کێشەی بۆ دروست دەبێت."
 
هه‌روه‌ها "عیراق داوا دەکات کێشەکانی لیستی مووچە چارەسەر بکرێن، بە گشتیی کێشە لە لیستەکان هەیە، گرنگترینیان لیستی ژمێریاری، ژمارەی وەزیفی و بایۆمەتری و (UPN)".
Qaiwan
Qaiwan