گێتی
ئێران به‌رده‌وامه له پیتاندنى یۆرانیۆم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی نێودەوڵەتی وەزی ئەتۆمی رایگه‌یاند، تاران هێشتا بەردەوامە لە پیتاندنی یۆرانیۆم.
رافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی نێودەوڵەتی وەزی ئەتۆمی رایگەیاند "ئێمە لەگەڵ چین و رووسیا و وڵاتانی ئەوروپیی سەبارەت بە پلانی ناوه‌کی ئێران لە پەیوەندیداین، بەڵام بۆ هەمووان روونە کە بوونی ئەمه‌ریکا زەروورییە".
وتیشی "ئێران هێشتا بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم بە رەسەنایەتی باڵاوە، هەر بۆیە ئێمە پێویستمان بە رێککەوتنە و ئەمە راسپاردەی ئێمە لە چەند هەفتەی داهاتوو دەبێت".
له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی رێكخراوى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئه‌وه‌ى ئاشكراكرد، ئێران به‌رێژه‌یه‌كى به‌رز پیتاندنى یۆرانیۆمى به‌رزكردووه‌ته‌وه.
ع
بیروڕا



