ئابووری

بەغدا بەم مەرجانە مووچە دەنێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا بەم مەرجانە مووچە دەنێرێت
مەودا میدیا-

بەپێی مەرجەکانی بەغدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، نووسراوێکی بەپەلەی ئاڕاستەی وەزارەت و فەرمانگەکان کردووە، کە دەبێت تاوەکو سبەینێ پێنجشەممە وەڵامی داواکارییەکان بدەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، دەبێت وەزارەت و فەرمانگەکان لیستی مووچەی مانگی یەک بەپێی سیستمی پەیڕۆڵ (ئەلیکترۆنی) ئامادە بکەن بەبێ ناوی ئەو فەرمانبەرانەی کە ئەمساڵ بەپێی یاسای نوێی خانەنشینی عیراق خانەنشین دەبن.

پێویستە وەزارەت و فەرمانگەکان لیستی خانەنشینانی نوێ بە هەموو زانیارییەکانەوە ئامادە بکەن کە لەسەر داوای بەغدا ئەم مانگە لەدایکبووانی (1963، 1964، 1965) خانەنشین دەکرێن.

هەر بەپێی زانیارییەکان، پێویستە هەموو بەش و یەکە ژمێریارییەکانی وەزارەت و فەرمانگەکانی هەرێم هەموو کات ئامادەبن بۆ روونکردنەوەو وەڵامدانەوەی پرسیارەکان.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan