کوردستانی
هەسەدە وەڵامی وەزیری بەرگریی سوریا دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی وەزیری بەرگریی سورتا داوایکرد دەبێت هەسەدە چەکەکانیان دابنێن، بە فەرمی هەسەدە وەڵامی دایەوە.
سایل زەوبەع، جێگری وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات ناسراو بە" هەسەدە" رایگەیاند "گەڕی یەكەمی دانوستانەكانمان لەگەڵ ئیدارەیی سوریا خاڵەكانی ئەرێنی بوون، گەڕێكی نوێی دانوستانیش هەیە لەنێوامان".
وتیشی "چەكەكانمان بەهێز دانانێین و پەناش بۆ چەك نابەین تا ئەو كاتەی دژمان بەكارینەهێنن".
قسەكانی جێگری وتەبێژی فەرمی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە وەڵامی لێدوانەكەی دوێنێی مرهف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سوریادایە، كە لەمیانی دیداری لەگەڵ ژمارەیەك لە رۆژنامەنوسان وتی "دانوستانەكان لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات بەردەوامەو وەزارەتەكەی چارەسەری گفتوگۆی بەلاوە پەسەندە، بەڵام لەهەمان كاتدا ئامادەیەشە بۆ هەموو ئەگەرێك و پێویستە چەکەکانیان دابنێن".
ع