گێتی
سورییەکان ناو کامپی هۆل ئازاد دەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/1/23، ئیدارەی خۆبەڕێوەبردنی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە بڕیارێکدا رێگە بە کۆچبەرە سورییەکانی ناو کامپی هۆل دەدات بە ئارەزووی خۆیان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.
ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند "داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، ئاوارەکانی عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانی بە سەلامەتی بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " پەنابەرانی ناو کەمپەکە بارگرانییەکی قورسە لەسەر ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا".
ئەوەشی خستەڕوو "رێگە بۆ هاوڵاتییانی سوری لە کامپی هۆل دەکەنەوە کە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان".
وتیشی "دوای ڕووخانی رژێم ئیتر هۆکاری ترس و مانەوە لە کامپەکەدا نەماوە و هاوکاریی ئەوانە دەکەن کە دەیانەوێ بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان".
ب ح

بیروڕا