کوردستانی

مەزڵوم عەبدی هۆشداریی دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم عەبدی هۆشداریی دەدات
مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات دووپاتیدەکاتەوە دابینکردنی ژیان و گوزەرانی ئاوارەکانی عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانی بە ئەرکی خۆیان دەزانن و بەڵێنی تۆلەکردنەوەی خوێنی شەڕڤانەکانیشی دەدات.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند "خەڵکی عەفرین ، گرێ سپی و سەرێکانی رووبەڕووی کوشتن و ئاوارەبوون بوونەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لێرسینەوە لە تاوانباران دەکەن و دابینکردنی ژیان و گوزەرانی ئاوارەکانی عەفرین ، گرێ سپی و سەرێکانی بە بەرپرسیارێتیی خۆیان دەزانن".

ئەوەشی خستەڕوو "چەند شەڕڤانێکی هەسەدە لەلایەن بەکرێگیراوەکانی تورکیاوە دەستگیرکراون، هاوشێوەی داعش، چەکدارەکانی سەربە تورکیا شەڕڤانەکانیان تیرۆرکردووەو بەڵگەی ڤیدیۆی ئەو تاوانەیان دەستکەوتووە و تۆڵەی شەڕڤانە شەهیدەکانیان دەکەنەوە".

مەزڵوم عەبدی وتیشی "لەرێی تەحریر شامەوە هەوڵی ئازادکردنی ئەو شەڕڤانانە دەدەن کە هێشتا لە ژیاندا ماون، بەڵام تاوەکو ئێستا بەکرێگیراوەکانی تورکیا وەڵامی داواکەیانیان نەداوەتەوە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شاری حەیات و هەرگیز پیر نەبووم

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی