گێتی
ئەمەریکا هاوکارییە دەرەکییەکانی راگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمەریکا، سەرجەم هاوکارییەکانی بۆ وڵاتانی دەرەوەی راگرت، وەزیری دەرەوەش بڵاویکردەوە بڕیارەکەش بۆ رێکخستنەوە و پێداچونەوەیە بە خەرجییەکانی ئەمەریکا.
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند "ئیدارەی نوێی واشنتۆن بڕیاریداوە بە راگرتنی سەرجەم هاوکارییە دەرەکییەکانی وڵاتەکەی، جگە لە میسر و ئیسرائیل".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕیارەکە بۆ دووبارە رێکخستنەوەی خەرجییەکانی ئەمەریکایە، کە ترەمپ پێداچونەوە بە خرجییەکاندا بکات و دووبارە بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ سیاسەتی ئیدارەی نوێی واشنتۆن، یەکبگرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "هاوکاریی بەپەلە و لەناکاو بەردەوامدەبێت و سیاساتی نوێی ئیدارەی ترەمپ بڕیار دەدات بە چ شێوەیەک هاوکاریی پێشکەشی وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمەریکا دەکرێت".
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارەکەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ، بۆ راگرتنی هاوکارییە دەرەکییەکان هەرێمی کوردستان، عیراق و ئۆکرانیا دەگرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارەکەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ، بۆ راگرتنی هاوکارییە دەرەکییەکان هەرێمی کوردستان، عیراق و ئۆکرانیا دەگرێتەوە.
بیروڕا



