گێتی
هەسەدە سەربازانی رژێمی پێشووی سووریا ئاگادار دهكاتهوه"بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دهكهین"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
هەسەدە له سهر رادهستكردنى چەكەكانیان، سەربازانی رژێمی پێشووی سووریا لە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی خۆى ئاگادار دهكاتهوه كه تاوهكو رۆژی 10ی مانگی داهاتوو مۆڵەتیان ههیه و دهڵێت "لەدوای ئهو رێكهوتهوه بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو سەربازانە دەكرێت كە چەكەكانیان رادەستنەكردووە".
لە راگەیەندراوێكدا هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگهیاندووه "لەسەر خواستی كۆمەڵگەی مەدەنی و كەسایەتییەكانی ناوچەكە و لە پێناو رێگریكردن لە دروستبوونی گرژی و شەڕ، تاوهكو رۆژی 10ی مانگی شووباتی داهاتوو، مۆڵەت دەدرێتە سەربازانی رژێمی پێشووی سووریا لە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی هەسەدە چەكەكانیان رادەستبكەن".
راشیگهیاندووه "شەڕڤانانی هەسەدە و هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوا، لەدوای رووخانی رژێمی پێشووەوە كارەكانیان بۆ كۆكردنەوەی چەك و تەقەمەنی لە دەست سەربازانی رژێمی پێشوو دەستپێكردووە".
له راگهیهندراوهكهى هەسەدە ئهوهش هاتووه "تاكو ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە سەربازانی رژێمی پێشوو، بە دەم بانگەوازەكەوە هاتوون و چەكەكانیان رادەستكردووە".
ئاماژهى بهوهشكردووه "لەدوای رۆژی 10ی مانگی داهاتووەوە، بە پێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو سەربازانە دەكرێت كە چەكەكانیان رادەستنەكردووە".
پ ح ع

بیروڕا