گێتی

ترەمپ داوایەک لە میسر و ئوردن دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ داوایەک لە میسر و ئوردن دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا پێشنیاری گواستنەوەی هاوڵاتییانی غەززە دەکات بۆ ئەو مەبەستەش پەیاێک ئاڕاستەی وڵاتە عەرەبییەکان دەکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند "پێشنیار دەکات دانیشتووانی کەرتى غەززە  بۆ بەشێک لە وڵاتانی عەرەبیی بگوازرێنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داوای لە سەرۆکی میسر و شای ئوردن کردووە جێگەی ژمارەیەکى زۆرتر لە دانیشتووانی غەززە بکەنەوە، چونکە کەرتەکە بەتەواوەتى وێران بووە و بۆ ژیان گونجاو نییە".

ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە وڵاتە عەرەبییەکان بەشداریی بکەن لە ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە تاوەکو خەڵکەکەى بتوانن بە ئاشتىی و ئارامی تێیدا دەست بەژیان بکەنەوە".

Qaiwan
Qaiwan