ئابووری

ژمارەیەک هاوڵاتی لە سلێمانی 600 ملیۆن دینار زەرەریان کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک هاوڵاتی لە سلێمانی 600 ملیۆن دینار زەرەریان کرد
مەودا میدیا-

سەرۆكی لیژنەی سەندیكای عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی چەند رۆژێك عەلوەی سلێمانی داخرا، ژمارەیەك بازرگان لە ناو عەلوە زیاتر لە 600 ملیۆن دینار زیانیان كردووە.

حاجی سەروەر عەلی، سەرۆكی لیژنەی سەندیكای عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "چەند رۆژێك كە عەلوەی سلێمانی داخرابوو، بازرگانەكانی عەلوە بە دەیان و سەدان تەن خۆراك و میوە و سەوزەیان لە ناو بارهەڵگرەكان خراپ بووە و كەڵكی نەمابوو، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی زیانێكی زۆر بەر ئەو بازرگانانە بكەوێت".

ئەوەشی خستەڕوو "تەواوی ئەو سەوزە و میوانە خراپ بوون و فڕێدران، كۆی ئەو زیانانە زیاتر لە 600 ملیۆن دینار بووە، ئەمە تەنیا بۆ عەلوەی سلێمانی و عەلوەی شارەكانی تریش زیانی زۆریان كردووە بە هەمان شێوەی عەلوەی سلێمانی.

Qaiwan
Qaiwan