عیراقی
مەودا میدیا هۆکاری جێهێشتنی دانیشتنی پەرلەمانی عیراق لەلایەن فراکسیۆنە کوردستانییەکانەوە ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دواخراوە بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو.
شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆبوونەوەی دوێنی شەوی پەرلەمانی عیراق پێکهاتبوو لە دەنگدان لەسەر دوو خاڵ کە خاڵی یەکەمیان دەنگدان بوو لەسەر قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی شەڕی داعش کە دەنگی لەسەر دراو و یاساکە تێپەڕی، هەروەها خاڵی دووەم دەنگدان بوو لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە یاساکە لە 50 ماددە پێکهاتووە".
شیروان میرزا ئاماژەی بەوەشکرد "پێشتر لایەن کوردستانییەکان و بەشێک لە پەرلەمانتارانی دیکە داوایان کردبوو دەنگدان بە ماددەی 15 و 16ی یاساکە دوابخات، هەروەها لە دانیشتنی شەوی رابردوودا تاوەکو ماددەی 14 دەنگی لەسەر دراو کە گەیشتە ئەو دوو ماددەیە کورد و بەشێک لە پەرلەمانتارانی عەرەب دانیشتنەکەیان جێهێشت بەمەش نیصاب شکا".
ناوبراو وتیشی "داوای ماوەیەک گفتوگۆکردنی نێوان سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی کوتلەکان محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق بەڵێنی دا ماددەی 15 و 16 دوابخات بۆ چەند رۆژێکی دیکە تاوەکو لایەنە سیاسییەکان لەسەری دەکەونە رێککەوتن".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق دواخراوە بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو".
شیروان میرزا سەبارەت بە ماددەی 15 و 16 وتی "ئەو دوومادەیە باس لە بازنەکانی هەڵبژاردن دەکات، واتە بازنەکانی هەڵبژاردن لەسەر ئاستی پارێزگا بێت یان ورد بکرێتەوە بۆ ئاستی قەزاو ناحیەکان و کورد داوا دەکات لەسەر ئاستی پارێزگابێت وەک هەڵبژاردنی پێشوو، هەروەها ماددەی 16 باس لە چۆنیەتی ژماردنی دەنگەکان دەکات بەپێی بازنەکانی هەڵبژاردن".