کوردستانی
سبهینێ سلێمانى دهشڵهژێ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سبهینێ دووشهممه، گهورهترین خۆپیشاندانى مامۆستایان و چین و توێژهكان بۆ پشتیوانى له مامۆستایانى مانگرتوو له سنورى پارێزگاى سلێمانى دهستپێدهكات.
گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ
لەژێر دروشمی (ڕۆژی وەفا و پشتیوانی)
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی؛ سبەینێ دووشەممە 3/ 2/ 2025 خۆپیشاندانێکی گەورە و بەرفراوان بۆ پشتیوانی لە هاوپیشە مانگرتووەکانمان ئەنجامدەدەین.
داوا لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژە جیاوازەکان و هاووڵاتیانی ویژدان زیندوو و بەهەڵوێستی سەرجەم شار و شارۆچکەکان دەکەین؛ سبەینێ کاتژمێر (10:30)ی بەیانی؛ لەبەردەم پارکی مەلیک مەحموود (لە شەقامی بازنەی مەلیک مەحموود) ئامادەبن.
ئامادەبوونتان پشتیوانی و وزە و هێز و نیشاندانی وەفای ڕاستەقینەیە بۆ مانگرتووانی هاوپیشەمان.
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی
2025/2/2
ع