راپۆرت

ئه‌مساڵ كه‌مترین گه‌نم له‌ جوتیاران وه‌رده‌گیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مساڵ كه‌مترین گه‌نم له‌ جوتیاران وه‌رده‌گیرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كشتوكاڵى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو كه‌مترین گه‌نم له‌ جوتیاران وه‌رده‌گیرێت.

شاڵاو جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كشتوكاڵى پارێزگاى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مساڵ به‌هۆى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق گه‌نمى كه‌متر له‌ جوتیاران وه‌رده‌گیرێت".

وتیشى "رێژه‌كه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم هه‌یه‌ و به‌راورد به‌ساڵى رابردوو گه‌نمێكى كه‌م وه‌رده‌گیرێت".

جوتیارانیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم و كه‌مى باران له‌چه‌ندین ناوچه‌، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ئه‌مساڵ ده‌بێت.

سه‌عید جه‌بار، جوتیار له‌ شاره‌زوور به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مساڵ تا ئێستا بارانى كه‌مباریووه‌، هاوكات له‌چه‌ندین ناوچه‌ رێژه‌كه‌ به‌پێى پێویست نییه‌ و گه‌نم گه‌شه‌ى نه‌كردووه‌، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى گه‌نمى ئه‌مساڵ هه‌یه‌".

وتیشى "ره‌نگه‌ ئه‌مساڵ كه‌مترین گه‌نم راده‌ستى سایلۆكان بكرێت، هۆكاره‌كه‌ش له‌ لایه‌ك كه‌مى به‌رهه‌م و له‌ لایه‌كیش كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نمه‌".

ساڵى رابردوو وه‌زاره‌تى بازرگانیى عیراق زیاتر له‌ 600 هه‌زار ته‌ن گه‌نمى له‌ جوتیارانى هه‌رێم وه‌رگرت، به‌ڵام ئه‌مساڵ رێژه‌كه‌ بۆ 400 هه‌زار ته‌ن كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan