کوردستانی

كۆتایی به‌ یه‌كه‌ى 70 و 80 دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆتایی به‌ یه‌كه‌ى 70 و 80 دێت

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، تا كۆتایی ساڵى داهاتوو شتێك نامێنێت به‌ناوى یه‌كه‌ى 70 و 80.

شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند "تا كۆتایی ساڵى داهاتوو هه‌ردوو یه‌كه‌ى 70 و 80 ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و نامێنن".

وتیشى "كارەكانی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەگوێرەی پلان بەڕێوە دەچن‌ و بەردەوامن، یەكخستنی پێشمەرگە بەشێكی سەرەكییە لە بەدەستهێنانی ئامانجەكانمان بۆ دروستكردنی سوپایەكی بەهێز و نیشتمانی".
 
باسى له‌وه‌شكردووه‌ "پرۆسەی چاكسازی ‌و یەكخستنی هێزی پێشمەرگە قۆناغی دژواری بڕیوە، هەنگاوی پێویستمان بۆ یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە ناوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan