کوردستانی
چۆڵکردنی گوندەکان بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێكخراوی سی پی تی ئەمەریكی بڵاویکردەوە تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە چەند خانوویەكی هاوڵاتییانی لە سنووری قەزای ئامێدی تەقاندووەتەوەو سێ گوندیش لە سنووری ئاكرێ مەترسی چۆڵبوونیان هەیە.
کامەران عوسمان لێپرسراوی بەشی مافی مرۆڤ، لە رێكخراوی سی پی تی ئەمەریكی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە کە وێنەیەکی بۆ مەودا میدیا ناردووە، رایگەیاند "بەهۆی بۆردومان و لەشکرکێشییەکانی تورکیاوە، تاوەکو ئێستا 183 گوند چۆڵکراون، 602 گوند لەبەردەم هەڕەشەی چۆڵکردندان و ناتواندرێت نزیکەی 400 گوند لەسنوورەکان ئاوەدان بکرێنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانەوە هاوڵاتییانی گوندەکانی (نپاخێ، بێرکەکورێ و کافیا) لە بناری چیای گارە گوندەکانیان چۆڵکردووە و لە ماڵی خزم و کەسوکارەکانیان لە قەزای ئاکری و ناحیەی دینارتە نیشتەجێ بوون".
ئەوەشی خستەڕوو "رۆژی چواری ئەم مانگە هێزە ئەمنییەکانی قەزای ئاکرێ دانیشتووانی گوندەکانی (نپاخێ، بێرکەکورێ و کافیا)یان ئاگادار کردبووەوە لە ماوەی سێ رۆژدا گوندەکانیان چۆڵبکەن، بە پێچەوانەوە بەرپرسیارن لە سەلامەتی گیانی خۆیان".
ب ح

بیروڕا