کوردستانی

نمە باران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نمە باران دەبارێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچە جیاجیاكان هەندێك كات بارانی مامناوەند دەبارێت بە تایبەت لە بەشی باشووری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە پارێزگای سلێمانی، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت و پێشبینی دەكرێت لە پارێزگای سلێمانی و هەندێك لە قەزا و ناحیەكانى رۆژهەڵاتی هەرێم بەفر ببارێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ بە گشتیی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ، ئاراستەی با رووەو باکووری رۆژهەڵات هەڵات دەبێت، هەروەها خێرایى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10– 20  ) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا،مەوداى بینینش لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت".

کەشناسیی هەرێم پلەکانی گەرمای لەنێوان شاروشارۆچکەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:

هەولێر   : 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی  :   7 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 11 پلەى سیلیزى
دهۆک    : 10 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە  : 8  پلەى سیلیزى
گەرمیان  : 13 پلەى سیلیزى
سۆران    : 8 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  10 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : -1  پلەى سیلیزى

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال