کوردستانی
رێگری لە هاوڵاتییان دەکرێت بچنە هەولێر
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای ئەوەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی بڕیاریاندابوو بەشێوەی رێپێوان خۆپیشاندانەکان ببەنە هەولێر، ئەمڕۆ لە بازگەکانی سنووری هەولێر رێگە نادەن مامۆستایان و هاوڵاتییانی سنووری سلێمانی سەردانی ئەو شارە بکەن.
عادل حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ کاتژمێر هەشتی بەیانی لەنزیک خێوەتگەی مانگرتووان بەرەو هەولێر بەرێدەکەون و هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە و ئومێد دەکەن ئەو بێدەنگییەی لە هەولێر هەیە بە گوێی دەسەڵاتدارانی هەرێمیدا بدەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە هەر وڵاتێکی ئەم جیهانە بووایە سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکانی دەستیان لەکاردەکێشایەوە بەڵام مانگرتنی مامۆستایان سەلماندی دەسەڵاتی شکستخواردووی هەرێم باکی بە گیانی هاوڵاتییەکانی نییە".
ئەوەشی خستەڕوو "کەس بە سیناریۆ گیانی خۆی ناخاتە مەترسییە و تۆمەتبارکردنی مانگرتووان کاری بەرپرسی شکستخواردوو و دەست و پێوەندەکانیانە، مانگرتنی مامۆستایانیش پەیوەندی بەهیچ لایەنێکی سیاسییەوە نییە".
لای خۆیەوە نەجمەدین محەمەد،ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی بە مەودا میدیای راگەیاند "زۆر کەس و لایەن و پەرلەمانتار سەردانی خێوەتگەی مانگرتووەکانیان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنی بڕیار بەدەست کە حکومەتی هەرێمە وەڵامی داواکارییەکانی مانگرتووانیان نەداوەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەسەڵاتدارانی هەرێم بە ئەنقەست مووچە و قووتی فەرمانبەران و هاوڵاتییانیان بڕیوە، بۆیە هەموو رێگەیەکی مەدەنی دژبە بەرپرسانی شکستخوارد و روو زەرد دەگرنەبەر، بۆیە پەیام ئاڕاستەی بەرپرسانی باڵای عیراق و نوێنەری وڵاتان لە هەرێم کراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ لە بازگەی سماقوڵی رێگری لە مامۆستایەک کراوە بچێتە هەولێر و ترسیان لەوە هەبووە بۆ مەبەستی خۆپیشاندان سەردانی هەولێر بکات، تەنانەت رێگریی لە هاوڵاتییانیش کراوە لە سلێمانییەوە بچێتە هەولێر ".
ب ح

بیروڕا