کوردستانی

هاتوچۆی سلێمانی هۆشداریی دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی سلێمانی هۆشداریی دەدات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات سەردانی ناوچە شاخاوییەکان و ئەو شوێنانەی مەترسی بەستن و شەختەی لێدەکرێت نەکەن، هەروەها چەند رێنماییەکیش بە شۆفێران دەدات.

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "لە کەشوهەوای بەفرباریندا شۆفێریکردن دووهێندە سەخت دەبێت، بۆیە لەسەر پێویستە شۆفێران بۆ سەلامەتی خۆیان و کەسانی دەوروبەریان چەند رێنماییەک جێبەجێ بکەن".

رێنماییەکانی هاتوچۆ بۆ شۆفێران:

1-کەمکردنەوەی خێرایی بۆ ڕادەیەک کە توانای وەستاندنەوەی ئوتومبیلەکەت هەبێت واتە لە ناو شارەکان خێرایی لە 30 بۆ 50 کلم/ کاتژمێرێک و نابێت زیاتر بێت هەروەها بۆ دەرەوەی شارەکان لە 60 کلم یان کەمتر بەگوێرەی بارودۆخی شەقامەکە خێرایی کەم و زیاد دەکەیت.

2-پاراستنی ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئوتومبیلەکەی خۆت و ئوتومبیلی بەردەمت، ئەم خاڵە گرنگییەکی زۆری هەیە چونکە توانای وەستاندنەوەی ئوتومبیل لە بەفر باریندا کەم دەکات بۆیە پێویستە ماوەیەکی دیاریکراوت هەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئوتومبیل.

3-ئیشکردنی ڕووناککەرەوە(گڵۆپ)ی نزم و رووناککەرەوەی تەم گرنگییەکی زۆری هەیە چونکە بارینی بەفرو بوونی تەم ڕێژەی بینین کەم دەکاتەوە.

4-دڵنیابوون لەوەی کە ئوتومبیلەکەت کەم و کوڕی نییە و پێویستە بانزینی تەواو لە ئوتومبیلەکەتدا بێت بۆکاتی پێویست و قەرەباڵغی.

5-بوونی بەتانییەک لە ناو ئوتومبیلەکەت بۆکاتی پێویست.

6-نابێت شۆفێر بە شپرزەیی و لەناکاو ئیستۆپ بگرێت بەڵک و بەنەرمی و لەسەرخۆیی.

7-سەردان نەکردنی ناوچە شاخاوییەکان بەهیچ شێوەیەک بەمەبەستی گەشت و بەسەربردنی کات.

8-لەکاتی بوونی حاڵەتی نەخوازراو راستەوخۆ پەیوەندی بکرێت بەلایەنە پەیوەندیدارەکان.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال