کوردستانی

ره‌زامه‌ندى بۆ پێدانى زه‌وى به‌ 73 هه‌زار كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ر ده‌رچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ره‌زامه‌ندى بۆ پێدانى زه‌وى به‌ 73 هه‌زار كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ر ده‌رچوو
مه‌ودا میدیا-

ئومید خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رەزامەندبوونى  پێدانی زەوی له‌ لایه‌ن حكومەتی هەرێمه‌وه‌ بۆ 73 هەزار کارمەند و فەرمانبەری وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە  راگه‌یاند.

به‌پێى راگەیاندنی پارێزگای هەولێر، ره‌زامەندیی بۆ پێدانی زەوی بۆ 64 هەزار کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ و نۆ هەزار پێشمەرگە گەڕاوەتەوە.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "هەر فەرمانبەرێك، كە ‏هه‌شت ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتری پێدەدرێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan