کوردستانی

نوێترین زانیاریی له‌ سه‌ر ره‌وشى کەشوهەواى رۆژانی دواتر

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاریی له‌ سه‌ر ره‌وشى کەشوهەواى رۆژانی دواتر
مه‌ودا میدیا-

شارەزایه‌كى بواری کەشناسی ده‌ڵێت "بەپێی دواین پێشبینی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و رۆژانی دواتر،  تاوه‌كو رۆژی 10ى شووبات، ئەم بارستەهەوا ساردە دەمێنێته‌وه‌، پاشان  هەڵدەکشێتەوە و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک روو لە بەرزبوونەوە دەکه‌ن".

سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی بۆ مه‌ودا میدیا ده‌شڵێت "ئەم بارستە هەوا ساردەی چەند رۆژێکە رووی لە ناوچەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان کردووە، له‌ جەمسەری باکوورەوه‌یه‌".

سەبارەت به‌ شەپۆلی بارینیش ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات "ئەم  شەپۆلە بۆ ئەم شەو کۆتایی دێت، لە زۆربەی ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان پڕوشە بەفر و بارانبارین بەردەوامی دەبێت، وه‌ پلەکانی گەرما چەند پلەیەک روو لەدابەزین دەکه‌ن".

باس له‌وه‌شده‌كات "بۆسبەی 09ی شووبات، ئاسمان هەتاو دەبێت، لە هەندێک ناوچە پەڵەهەوری ناوخۆیی دروستدەبێت، لەگەڵ کزەبای باکوور کەشەکە هەر بە ساردی دەمێنێتەوە تاوه‌كو 10ی شووبات".

سالار حاجی عەلی له‌ باره‌ى پلەکانی گەرمای سبەینێ یه‌كشه‌ممه‌ راشیده‌گه‌یه‌نێت "لە هەر پێنج شارەکەی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت:

سلێمانی _ بەرزترین پلە °09 پلە نزمترین پلە °01-
خێرای بای باکووری رۆژهەڵات و بای باکوور 23کم له‌ کاتژمێرێكدا 
ماوەی خۆرەتاو 10کاتژمێر ئەوی تری هەورە

هەولێر _ بەرزترین پلە°12 پلە نزمترین پلە °01-
خێرای بای رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵات  10کم له‌کاتژمێرێكدا
کاتژمێردا ماوەی خۆرەتاو 08کاتژمێر ئەوی تری هەورە

کەرکوک __بەرزترین پلە°12 پلە نزمترین پلە°03
خێرای بای باکووری رۆژهەڵات و بای باکوور 10کم له‌ کاتژمێرێكدا
ماوەی خۆرەتاو 09کاتژمێرە، ئەوی تری هەورە

دهۆک __ بەرزترین پلە°10 پلە نزمترین پلە °02
خێرای بای باکوور 09 کم له‌ كاتژمێرێكدا
کاتژمێردا 
ماوەی خۆرەتاو 04 کاتژمێر، ئەوی تری هەورە

هەڵەبجە__بەرزترین پلە°09 پلە نزمترین پلە °01
خێرای بای رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵات 08کم له‌ کاتژمێرێكدا
ماوەی خۆرەتاو 07کاتژمێر، ئەوی تری هەورە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan