کوردستانی

یەکگرتوو: سبەینێ مانگرتنی سەرتاسەری رابگەیەنن

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکگرتوو: سبەینێ مانگرتنی سەرتاسەری رابگەیەنن
مه‌ودا میدیا-

یەکگرتووى ئیسلامیی كوردستان پشتیوانی له‌ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە هەولێر ده‌كه‌ن و داوا دەكه‌ن، سبەینێ مانگرتنی سەرتاسەری رابگەیەندرێت.

مامۆستا مستەفا عەبدوڵڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووى ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان بانگەوازێك ئاراستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەولێر دەكات و داوایان لێدەكات، سبەینێ مانگرتنی سەرتاسەری رابگەیەنن.

راشیگه‌یاندووه‌ "حكومەتی هەرێم فاشیل و خەمساردە بەرانبەر بە داواكارییەكانی خەڵكی كوردستان، لە جیاتی رێگری لەخۆپیشاندان و گردبوونەوە و تۆمەت دروستكردن بۆ مامۆستا و فەرمانبەران دروستبكات، باشترە گوێیان لێبگرێت و داواكارییەكانیان جێبەجێبكات".
 
فراکسیۆنه‌كه‌ پشتیوانیشی بۆ ئەومامۆستایانە دووپات کردەوە كه‌ بڕیارە لە سلێمانییەوە بڕۆنە هەولێر و خۆپیشاندان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان ئەنجامبدەن.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال