کوردستانی

ژمارەیەك تیرۆریستى شه‌ڕكه‌ر له‌م سنووره‌ دەستگیر كران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەك تیرۆریستى شه‌ڕكه‌ر له‌م سنووره‌ دەستگیر كران
مه‌ودا میدیا-

دژەتیرۆری سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هەواڵگری و سەربازیدا، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر (CTG)، دەزگای دژەتیرۆری عیراق (ICTS) و هێزەکانی هاوپەیمانان توانرا ژمارەیەک تیرۆرستی داواکراو دەستگیر بکەن".

لە راگەیەندراوێكدا دژەتیرۆر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان پێشتر شەڕکەر بوون لە دیوانی جوندی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و دوای رووخانی ئەوەی ناودەبرا بە “دەوڵەتی ئیسلامی”، لە ناوچەکانی دەوروبەری کەرکوک خۆیان حەشارداوە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "تیرۆرستەکان لە ئێستادا رۆڵی سەرەکییان هەبووە لە دابینکردنی پێداویستی و کەرەستەی لۆجستی بۆ تۆڕ و شانە نووستوو و چالاکەکانی داعش لە سنووری کەرکوک".

به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه‌، هێزە ئەمنییەکان توانییان لە ئۆپەراسیۆنێکی وردی هەواڵگری و بێزیاندا تۆمەتبارەکان دەستگیر بکەن و رادەستی دادگای تایبەتمەندیان بکەن بۆ لێپێچینەوەی یاسایی".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan