کوردستانی

شەپۆلێکی نوێی بەفرو بارانبارین بەڕێوەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی نوێی بەفرو بارانبارین بەڕێوەیە
مەودا میدیا- 

پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی نوێی بەفر و بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان بکات، شارەزایەکی کەشناسیش ئاشکرای دەکات سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆتایی ئەم هەفتە بە دیاریکراوی رۆژانی 13 و 14ی ئەم مانگە شەپۆلێکی نوێی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "شەپۆلەکە بە کاریگەریی و بڕی جیاواز سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو سەرچاوەی شەپۆلەکەش لە دەریای ناوەڕاستەوە هەڵدەکات".

ئەوەشی خستەڕوو "هاوکات لەگەڵ شەپۆلی بارانبارین تۆپەڵە هەوایه کی ساردی جەمسەری باکووریش تێکەڵ بە شەپۆلەکە دەبێت بەوهۆیەوە بەفر ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan