کوردستانی

كه‌شناسی هەرێم هۆشداریی ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌شناسی هەرێم هۆشداریی ده‌دات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوەو هۆشداریی لە دروستبوونی شەختە دەدات.

كه‌شناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە(2 بۆ 3) پلە بەراوورد بە  تۆمارکاوەکانى دوێنێ، ئاڕاستەی با گۆڕاو دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (5 - 15) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت و مەوداى بینین لەنێوان (8  – 10 ) کیلۆمه‌تر دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونى شەختە لەکاتەکانى بەیانى زوودا، پلەکانى گەرما بەرزدەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ،ئاراستەی با رووەو باشووری رۆژهەڵات دەبێت، خێراىی با لەسەرخۆ دەبێت (5 - 15) کم لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لەنێوان (8  – 10 ) کم دەبێت".

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:

هەولێر     : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی    :  0 7پلەى سیلیزى
کەرکوک   : 13 پلەى سیلیزى
دهۆک      : 09 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 09  پلەى سیلیزى
گەرمیان   : 15 پلەى سیلیزى
سۆران     : 08 پلەى سیلیزى
زاخۆ       :  11 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -1  پلەى سیلیزى

ب ح
Qaiwan
Qaiwan