کوردستانی

کۆڵبەرێک لە هەورامان گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆڵبەرێک لە هەورامان گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز بڵاویکردەوە یەکشەممە 2025/2/9، بەهۆی هەرەسی بەفرەوە لە دەورووبەری ملەی ژاڵانە لە ناوچەی تەتەی هەورامانی رۆژهەڵات، کۆڵبەرێک کەوتووەتە ژێر بەفرێکی زۆرەوەو گیانی لەدەستداوە.

ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز رایگەیاند "کۆڵبەرەکە ناوی (ئەمین حسێنی)یە، خێزاندارە و باوکی چوار منداڵەو خەڵکی گوندی دەرەکێی سەر بە شاری سەوڵاوایە، بەهۆی هەرەسهێنانی بەفر گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ساڵی رابردوو بە کۆی گشتیی 345 کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و رێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران، هەرەسی بەفر و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و رووداوی تر کوژرا و بریندار بوون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan