کوردستانی

ژنێکی کورد لە سوید کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێکی کورد لە سوید کوژرا
مەودا میدیا-

دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویكردەوە، ژنێکی کورد لە هێرشەکەی 2025/2/4 لە شاری ئۆرێبرۆی وڵاتی سوید کوژراوە.

دەزگای لوتکە لەبارەی رووداوەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە وێنەیەکی بۆ مەودا میدیا ناردووە رایگەیاند "ژنێکی کورد بە ناوی (مامۆستا عزیزە) تەمەن 68 ساڵ، کە مامۆستای بیرکاری بووە لە سوید، یەکێکە لە قوربانییەکانی هێرشەکە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هۆکاری رووداوەکە رەگەز پەرەستی بووەو ئەو کەسەی دەسترێژی گوللەی کردووە گەنجێکی سویدیە و لە کاتی رووداوەکەدا هاواری کردووە (بڕۆنە دەرەوە لەم وڵاتە)".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو قوتابخانەی کە دەسترێژی گوللەی لێکراوە تایبەت بووە بە خوێندکارانی بیانی و هیچ کەسێکی سویدی لە خوێندنگەکەدا نەبووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan