ئابووری
سبه‌ینێ بازاڕى سلێمانى داده‌خرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بۆ پشتیوانى له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو، بڕیار وایه سبه‌ینێ بۆ ماوه‌ى كاتژمێرێك دوكانه‌كان و بازاڕى سلێمانى دابخرێن.
ئه‌ندامێكى كه‌مپینه‌كه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وه‌ك گروپی پشتوانان لەمانگرتووان، سەردانی سەرجەم دوکاندارەکانی ناوبازاڕی سلێمانیمان کرد، بەمەبەستی پشتیوانی جەماوەری مانگرتووان بۆ ئەوەی سبەینێ بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە 11:00-12:00 دوکانەکانیان دابخەن".
وتیشى "داوامان له دوكانداره‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى پشتیوانی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتووان بكه‌ن و ئه‌وانیش به‌ده‌مه‌وه هاتنیان هه‌بووه".
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى له سلێمانى له‌به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سلێمانى مانیان له خواردن گرتووه.
ع
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/122/resized_resized_%D9%A7.png)
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)