کوردستانی
له ناو ئهم دوو شاره ئەگەری بەفر و بارانبارین ههیه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
شارەزایهكى کەشناسی رایدهگهیهنێت "ئەگەری بەفر و باران بە تێکەڵی گەڕەکێکی شاری سلێمانی و دهۆک هەیە، لەگەڵ ئەوهشدا خێرایی با لەگەڵ شەپۆلەکە زیاد دەکات، ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلە بە هەور و باران زیاتر له دوو رۆژ دەمێنێتەوە، کاریگەرییەكهشى ئێوارەی رۆژی هەینی بۆ شەو کۆتایی دێت"
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی بۆ مهودا میدیا رایگەیاند "چاوەڕوان دەکرێت نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و لەگەڵ بڕێک شێی دەریای سوور، روو لە ناوچەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان بکات".
وتیشى "هاتنی ئەم شەپۆلە لە ئێوارەی رێكهوتی 12/02/2025، واته سبهینێ چوارشهممه دێتە ناوچەکان، لەگەڵ هاتنی شەپۆلەکە سەرەتا بە هەوری تەنک و بەرز دواتر دەگۆڕێت بۆ نیوە هەورو و هەوری پڕ، لەگەڵ رۆشتنی کات بۆ رێكهوتی 13ی مانگ باران دەستپێدەکات، بەڵام 13 لەسەر 14ی شووبات چەقی شەپۆلەکە دەبێت".
ئاماژهى بهوهشكرد "هەر نێوشەپۆلەکە بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور دادەبەزێت، پلەکانی گەرما زۆر روو لەدابەزین دەکات، لە هەندێک ناوچە چەند پلەیەک دەچێتە ژێر سفر، بەفر لە ناوچە سنوورییەکان له ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، بارانیش لە ناو شارە گەورەکان دەبارێت".
سالار حاجی عەلی روونیشیكردهوه "بڕی بارانبارینهكه له ناوچەیهك بۆ ناوچەیەکی تر دەگۆڕێت، لە هەندێک ناوچە بارانی لێزمە و لە هەندێک ناوچەی تر بارانی مامناوەند و زستانە، لە هەندێک ناوچەی تریش بەفر و باران یان بەفر دەبارێت".
زیاتر وتى "ئەگەری بەفر و باران بەتێکەڵی گەڕەکێکی شاری سلێمانی و شاری دهۆک هەیە، لەگەڵ ئەوهشدا خێرایی با لەگەڵ شەپۆلەکە زیاد دەکات، ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلە بە هەور و باران 48 بۆ 55 کاتژمێر دەمێنێتەوە، ئەم کاریگەرییە ئێوارەی رۆژی هەینی بۆ شەو کۆتایی دێت، رێژەی باران دیاری نەکراوە ئهوهش بەهۆی گۆڕانکاری خێراوه".
پ ح ع

بیروڕا